ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 09 - 1428 کۆچی
08 - 10 - 2007 زایینی
07:45 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5024
ـــــــــــــــــ


پیاوێک لە پاکستان دەڵێت ئەو ئیمامە، جا وەڵامتان چیە بۆی؟

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى اللَّـهِ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءَهُ} صدق الله العظيم [الزمر:32].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا لِّيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:144].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا ۚ أُولَـٰئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ اللَّـهِ عَلَى الظَّالِمِينَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [هود].

وە ئەی پاکستانی، ناکرێت مەهدی چاوەڕوانکراو کەسێکی زمان عەجەمی بێت؛ بەڵکو خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرایە. وە من دەربارەی تۆ فەتوا دەدەم بەوەی مەسی شەیتانی نەفرەتلێکراوت تێدایە، وە دەشکرێت ئەم شەیتانەی تێتدایە شەیتانێکی عەرەبی بێت جا خۆت بە قورئان خوێنێک نیشان بدە تا بۆت ڕوون ببێتەوە مەسی شەیتانت تێدایە، یان ئەوەیە کە بە ئەنقەست درۆ لەسەر اللە دەکەیت جا خودی خۆت شەیتانێک بیت.

جا ئەگەر لە ناصر یەمانی بەم قورئانە گەورەیە زاناتریت ئەوکاتە هەربەڕاستی تۆ مەهدی چاوەڕوانکراویت و ناصر یەمانیش لە درۆزنانە، وە ئەگەر گفتوگۆشت لەگەڵ ناصر یەمانی کرد لە قورئان و ئەویش زمانی تۆی ڵاڵ و بێدەنگ کردو بە بەیانی حەق و ڕاست دروستی قورئان بەڵگەی بەسەردا هێنایەوە ئەوا ئەوکات دەزانیت تۆ لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایت.

جا کوا بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەت لەلایەن پەروەردگارەکەت تا خەڵکی بۆ لای بانگەواز بکەیت؟ وە ناصر یەمانی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی قورئانی گەورەیە واتە بەیانی حەق و ڕاست و دروست جا بەڵگەی پێ بەسەر هەموو زانایانی مرۆڤایەتیدا دەهێنێتەوە ئەگەر هەمووشیان تەحەددام بکەن، وە ئەگەر نەمتوانی بەڵگەیان بەسەردا بهێنمەوە ئەوا مەهدی چاوەڕوانکراو نیم و وێنەم هەروەک پاکستانی و جگە لە ئەویشە لە مەهدیە گومڕاکەرەکان ئەمەش لەبەرئەوەی دەربارەی ئەو مەهدیە چاوەڕوانکراوەی ئیمامی نێردراوو پێغەمبەرەکان هیچ نازانن کە اللە کردوویەتی بە ئیمام بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەڵام زۆربەی خەڵکی نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی مەهدی چاوەڕوانکراوو بە نهێنیەکەشی نازانن، وە مەهدیە درۆزنەکانیش زۆرن کە گێڕانەوە وەرگیراوو بەتاڵەکان گومڕایان کردوون جا زۆر کەسیشیان گومڕا کردو خۆشیان لە ڕێگای ــــــــــــــــــ ڕاست گومڕا بوون.

وە هەندێک لە نەزانەکان بە یەکێک لە موسڵمانان دەڵێن: "بەڕاستی تۆ مەهدی چاوەڕوانکراویت" بەبێ دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا!

جا لەپاش ئەمە پیاوەکە بڕوا بەوە دەکات ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوە لە بەرئەوەی خەڵکی وتویانە: "تۆ مەهدی چاوەڕوانکراویت"

وە بەهەمان شێوە گێڕانەوەکان دەڵێن مەهدی خۆی ناڵێت من مەهدیم بەڵکو خەڵکی دەڵێن تۆ مەهدی چاوەڕوانکراویت! جا ئایا مەهدی چاوەڕوانکراویشتان کردووە بە دیموکراسیەکەی بۆشی بچوک جا پێتان وایە دەبێت بە دەنگدان بێت لەلایەن خەڵکیەوەو بڵێن "تۆ مەهدیت" جا لە هەڵبژاردنە شەیتانیەکانی مەهدی چاوەڕوانکراو سەربکەوێت؟ اللە بتانکوژێت لەوەی هەڵیدەبەستن! جا فەرموودەو گێڕانەوە هەڵبەستراوەکان چەندە ئێوەیان لەبەرامبەر حەق و ڕاستی گومڕاو سەرلێشێواو کردووە بۆ ئەوەی بڕوای پێنەکەن تا ئەوکاتەی سزا بە ئێشەکە دەبینن جا اللە لەگەڵ ئەوان لەناوتان ببات و لەگەڵ ئەوانیش لە ئاگری دۆزەخدا بن جا ئێوە شوێنیان کەوتن و ئەوانیش بەربەستیان بۆ دانان لەم ڕێگا ــــــــــــــــــ ڕاستەی بانگەوازکار بانگەوازتان دەکات بۆ لای.

براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________